مێژوی کاراتی خورماڵ


دروست بونی کاراتی خورماڵ بەشێوەیەکی ڕوون دیاری نەکراوە ، دەگەڕێتەوە بۆ پێش
 ساڵی 1992 کە لەلایەن چەن د کەسێکەوە کراوە ، دواتر لەساڵی 1992 (ئاسۆ یونس) دەبێتە ڕاهێنەری کاراتی خورماڵ کە بەتیپی پێشەنگ ناسرابوو

لەوکاتەوە کاراتی خورماڵ بەردەوام بووە و گرنگی پێدراوە لەلایەن (ئاسۆ یونس) وە ، وە چەند یاریزانێکی پێش خۆی لەوانەش (هیدایەت حسین) وە یەکەم گروپی کاراتی دەکرێتەوە کۆمەڵێک یاریزان بەژدار دەبن دواتر کۆمەڵیک یاریزانی دڵسۆز بەتوانا ڕۆڵی گرنگ دەبینن لە بەرە وپێش چونی کاراتی خورماڵ وەك

سۆران زاهیر 

شەماڵ ڕەئوف

شاکر حسین 

محمد حسین

بەمشێوەیە کاراتی خورماڵ بەردەوام دەبێت تا ساڵی 2000 لەو کاتەوە (سۆران زاهیر) دەبێتە ڕاهێنەری فەرمی کاراتی خورماڵ و لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپیەوە دەستنیشان دەکرێت ، و بەژداری پاڵەوانیەکان دەکات لەبەرواری 28/7/2002 کاراتی خورماڵ بەژداری یەکەم پاڵەوانیەتی دەکات بەفەرمی وەک یانەی وەرزشی خورماڵ  وە پلەی دووەم لەسەر ئاستی گشتی بەدەست دێنن لەسەر دەستی ڕاهێنەر سۆران زاهیر
لەوکاتە بەدوا و زۆرینەی ساڵەکان کاراتی خورماڵ بەژداری زۆرینەی پاڵەوانیەتیەکانی کردووە و لەسەرجەمیاندا ئەنجامی بەرچاویان بەدەست هێناوە

کاراتی خورماڵ تاساڵی 2017 بەژداری زیاتر لە 40 پاڵەوانیەتی کردووە و لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق دا توانیویەتی لەسەر ئاستی گشتی 
------------
٩ جار پلەی دووەم 
١٣جار پلەی سێیەم بەدەست بێنێت 
جگە لە ئاستی تاک 

هەروەها بەژداری ١٣ پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی کردووە لە ئێران و تورکیا و میسر لە و پاڵەوانیانەدا 
-----------
١٨ مەدالیای زێڕ
١٢ مەدالیای زیوو
١٦ مەدالیای بڕۆنز بەدەست بێنن

2018 پـــــاڵەوانێتیەکان
-------
بەرواری ۲۰۱۸/۲/٥ بەشداریمان کرد لە پاڵەوانێتی زانکۆی سلێمانی بۆ یانەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە 

٭توانیمان پلەی یەکەم بەدەست بهێنین

-------
لەبەرواری ۲۰۱۸/۳/۱۷ بەشداری پاڵەونێتی باکوری عێراقمان کرد لەشاری هەولێر بە بەشداری (۳٥) یانە 

٭توانیمان پلەی دووەم بەدەست بهێنین

-------
لە بەرواری ۲۰۱۸/٤/۲۷ پاڵەوانێتی (۲٥)مین ساڵیادی دامەزراندی کاراتی خورماڵ بۆیانەکانی پارێزگای هەڵەبجە

٭ توانیمان پلەی یەکەم بەدەست بهێنین

-------
پاڵەوانێتی یانەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی لە بەرواری ۲۰۱۸/۲۷/۸ لەشاری (سەید سادق)

٭توانیمان پلەی یەکەم بەدەست بهێنین

-------
لەبەرواری ۲۰۱۸/۱۰/۱۹ پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی (جامی پایتەخت) لە وڵاتی ئێران لە شاری (تاران)

٭توانیمان (پێنج مەدالیا)ی بڕۆنز بەدەست بهێنین



-------
لەبەرواری ۲۰۱۸/۱۲/۱۳ بەشداری پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی (ئێران زەمین)مان کرد لەوڵاتی ئێران 

توانیمان (۱٤)مەدالیا بەدەست بهێنین
٭پێنج زێڕ
٭چوار زیوو
٭پێنج بڕۆنز

--------------------------------------------------------

ئێستاش بەردەوامن لە ئەنجامە باشەکانیان و خاوەنی زیاتر لە ١٥٠ یاریزانی بەتوانا و چەندین یاریزانیشیان لە ڕیزی هەڵبژاردەی عێراق یاری دەکەن






............ هەموو ماڵپەر و لایەنێک ئازادە لە بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە بەمەرجێک ئاماژە بە سەرچاوەکەی بکات ............

ليست هناك تعليقات